نرخی نەوت لە سەرو 110 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
بڵند
٧ی نیسانی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەمارۆی سەر گەروی هورمز، بەردەوامە لە بەرزبونەوە و لە سەرو 110 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 111 دۆلار و11 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و نرخەکەی پیش نەوتی برێنت کەوتوە و بە 115 دۆلار و 37 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


