کێریل دمیتریێڤ، سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی راستەوخۆی روسیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی وڵات بۆ کاروباری وەبەرهێنان، پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتودا نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستی 150 دۆلار تێپەڕێنێت.

دمیتریێڤ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" پۆستێکی کردوە و  پێشبینی  بازدانی گەورە دەکات لە نرخی نەوت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە.

ئەم پێشبینیەی کێریل دمیتریێڤ لەکاتێکدایە جەنگی ئەمریکا  و ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران زیاتر لە 35 رۆژە بەردەوامە و ترسی گەورەی لای چاودێرانی ئابووری دروست کردوە، کە ببێتە هۆی پەککەوتنی گواستنەوەی وزە و بەرزبوونەوەی بێپێشینەی نرخەکان.