نرخی نەوت لە سەرو 112 دۆلارەوەیە
بڵند
٢٣ی ئازاری ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەمارۆی سەر گەروی هورمز، بەردەوامە لە بەرزبونەوە و لە سەرو 112 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 112 دۆلار و64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 98 دۆلار و 91 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


