سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و لە بەرزبوونەوەیەكی مێژووییدایە، بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەمارۆی سەر گەرووی هورمز، ئاژانسی رۆیتەرزیش بڵاویکردوەتەوە بەهۆی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بغداد نەوت دوو دۆلار دابەزیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە سەرەڕای دابەزینی نرخەکەی  نەوت لە سەرو 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و  بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ،  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان دوو دۆلار دابەزیوە و  بە 100 دۆلار و91سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 92 دۆلار و 62سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 ئەم دابەزینی نرخی نەوتە،لە جیهاندا هاوکاتە لەگەڵ رێکەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری هەرێمەوە.