سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و لە بەرزبوونەوەیەكی مێژووییدا و بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەمارۆی سەر گەرووی هورمز،  بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 97 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە  و داخستنی گەری هورمز،  نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکردوە و  بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ،  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 97 دۆلار و66سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 91 دۆلار و 86 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.