نرخی نەوت لە سەرو 71 دۆلارە
بڵند
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 71 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکردوە و بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 71 دۆلار و17 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 66 دۆلار و 06 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


