نرخی نەوت بەرزبوەوە
بڵند
١٨ی شوباتی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکە لە 68 دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 67 دۆلار و69 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 62 دۆلار و 28 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


