مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 ملیۆنێک دیناری تێپەراند
بڵند
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئۆنسەیەک لە کانزا زەردەکە هێندەی نەماوە پێنج هەزار دۆلار تێەڕێنێت، هاوکات یەک مسقاڵ زێری عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 30 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەمە، لە بازاڕەکانی جیهاندا، یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 884 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و رۆژ لە دوای رۆژ بەهای کانزا زەردەکە لە بەرزبونەوەدایە.
ئەمە لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن لەمساڵدا.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەم شێوەیە مامەڵە زێرەوە دەکرێت؛
زێڕی عەیار 18 به 884 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 21 به ملیۆنێک و 30 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 22 به ملیۆنێک و 80 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 24 به ملیۆنێک و 180 هەزار دینارە


