سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ دووشەممە،  بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت نزمبونەوەی تۆمارکردوە و  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 63 دۆلار و99 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 59 دۆلار و 63 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.