نرخی نەوت کەمێک دابەزی و لە سەرو 64 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
بڵند
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت نزمبونەوەی تۆمارکردوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 64 دۆلار و12 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 59 دۆلار و 38 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


