نەوزاد كامیل: لەچەند رۆژی داهاتوودا دابەشكردنی بەشەخۆراك لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە
لاوان
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
كێشە تەكنیكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق لەسەر بەشەخۆراك چارەسەربوو، كە بەهۆیەوە دابەشكردنی بەشەخۆراك لە هەرێم راگیرابوو، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەشكردنی بەشەخۆراك لە هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بە بڕیاری دادگای فیدراڵی كێشە تەكنیكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق لەسەر پارەی بەشەخۆراكی ساڵانی 2004 بۆ 2021 چارەسەربووە.
ئەوەشی خستەڕو، لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەشكردنی بەشەخۆراك لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، كە چەندین ماددەی لەخۆگرتووە، لەوانە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاو و لەتكەنۆك.



