نرخی نەوت دابەزی
بڵند
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت نزمبونەوەی تۆمارکردوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 60 دۆلار و57 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 57 دۆلار لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



