نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە
بڵند
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 63 دۆلار و57 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 59 دۆلاو و24 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



