دارایی هەرێم: سبەینێ 120 ملیار لە داهاتی ناوخۆ دەخەینە سەر هەژماری بانکی ناوەندی عیراق
بڵند
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
دارایی هەرێم رایگەیاند تەرازووی پێداچونەوەی مانگی ئەیلوول رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا و سبەینێ 120 ملیار دینار لە داهات نانەوتی دەخرێتە سەر هەژماری بانکی ناوەندی عیراق.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ سبەینێ پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عیراق.
دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە؛ راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا و سبەینێش بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
ئەمە لە کاتێكدایە، گەرچی لە مانگی یانزەداین، لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا موچەی مانگی نۆ دابەشنەکراوە



