نرخی نەوت دابەزینی تۆمار کرد
بڵند
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت نزمبونەوەیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 63 دۆلار و74سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 59 دۆلار و 42 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



