نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە 65 دۆلار
بڵند
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 64 دۆلار و39 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 60 دۆلار و 09 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



