نرخی نەوت بەرزبوەوە
بڵند
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 63 دۆلار و77 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بەرزبوەتەوە بۆ 59 دۆلار و 88 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



