وەزارەتی دارایی: رۆژی یەکشەمەی داهاتوو موچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت
بڵند
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، موچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ موچەی مانگی ئاب و شوباتی ساڵی 2025 سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەشدەکەن کە لەدوای ( 1-7-2024 )ـوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ئەو موچانەی وەزارەتی دارایی دابەشیدەکات، شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



