وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی هەشتی بڵاوکردەوە  و سبەینێ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت و لە ماوەی سێ رۆژدا تەواوی موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.

 

لیستی موچە بەم شێوەیە؛

سبەینێ دووشەممە، کەسوکاری شەهیدان،  وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی دارایی و خانەنشینانی شارستانی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دیوانی چاودێری،  کارباری مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم موچە وەردەگرن.

رۆژی سێشەممە، خانەنشینانی پێشمەرگە، خاوەن پێداویستی تایبەت،  وەزارەتەکانی تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە، پێشمەرگە، سامانەسروشتییەکان، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، وەزارەتی داد، پلاندانان، گواستنەوە و گەیاندن، موچەکانیان وەردەگرن.

 

هەریەکە لە وەزارەتکانی کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری، کارەبا، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزی زیڕەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، رۆژی چوارشەممە، موچەکانیان وەردەگرن