وەزیری سامانە سروشتییەکان: چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەرەکانی جەیهاندایە
بڵند
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
کەمال محمد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، ئەوان پابەندن بە رێککەوتنی سێقۆڵی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە و لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تا ئێستا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم ئەمبار و بەبازاڕکراوە لە بەندەری جەیهان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە میانی پێشوازیکردنی لە یان بڕێیم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت رۆڵی حکومەتی فەرەنسای بەرز نرخاند لە گەشتن بە رێککەوتن و دوبارە دەستپێکردنەوە هەناردەی نەوتی هەرێم.
جەختیشیکردوەتەوە لەوەی ئەوان پابەندی رێککەوتنەکە ن و تا ئێستا پەیوەندی و هەماهەنگی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی هەرێم و بەغداد هەیە.
رۆژی 26ـی 9ـی دوای زیاتر لە دوو ساڵ راگرتن، کۆمپانیای سۆمۆ بەفەرمی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیاند



