نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ هەینیش ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە چوار هەزار و 340 دۆلار و بەراورد بە 24 سەعاتی رابردو 115 دۆلار چوەتە سەر یەک ئۆنسە و بەردەوامیش بەرز دەبێتەوە.

کانزا زەردەکە نرخەکەی ناجێگیرە و بەردەوامە لە بەرزبونەوە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا، ریکۆردێکی دیکەی مێژوی تۆمار کرد و یەک ئۆنسەی چوار هەزار دۆلار و 300 دۆلاری تێپەڕاند،  پێشبینیش دەکرێت زیاتر بەرزببێتەوە.

ئەم نرخەی زێڕ لە کاتێکدایە بەردەوام کانزا زەردەکە نرخی ڕوی لەبەرزبونەوەیە و لە کەمتر لە پێنج مانگدا بەهای یەک ئۆنەسە زیاتر لە 700 دۆلاری چوەتە سەر.

دابەزینی بەهای دۆلار و پەرەسەندنی گرژییە ئابورییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین، شەڕی وڵاتان و کڕینی کانزاکە لەلایەن چین و روسیاوە  لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبونەوەی نرخی زێڕن لە جیهاندا