نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد
بڵند
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت نزمبونەوەی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 60 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش دابەزیوە بۆ خوار 60 دۆلار و بە 57 دۆلار و 28 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



