چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سودانی فەرمانی خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم دەربکات
راهۆز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز رایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، فەرمانی خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربکات.
محەمەد عەبدولڕەحمان، پەیامنێری کوردسات نیوز، رایگەیاند: "وابڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر یەک کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەڕێوەبچێت و تێیدا سودانی بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم بدات."
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد وتیشی: "دوای رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا کە بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەنجامدرا، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بە دەنگدانی کابینەی حکومی نییە و دەسەڵاتی سودانی خۆیەتی."
محەمەد عەبدولڕەحمان، پەیامنێری کوردسات نیوز، ئاشکرای کرد: "سودانی رایگەیاندووە کە چاوەڕێی هەرێمی کوردستان دەکەن 120 ملیارەکەی داهاتی نانەوتی بنێردرێت تاکو موچەی مانگی هەشت خەرجبکرێت و هیچ گرفتێک لە رێککەوتنەکەدا نییە".



