عیراق داهاتی گەشتیاری ساڵانەی 5.7 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
بڵند
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
شارەزایەکی بواری ئابووری، بازدانێکی بەرچاوی لە کەرتی گەشتیاری عێراقی ئاشکرا کردوە و رایگەیاندووە؛ ڕێژەی گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری ٪25 گەشەی کردوە و وڵاتی دوو رووبار لە ئێستادا بووەتە حەوتەمین وڵاتی عەرەبی لە رووی گەشتیارییەوە.
ئەمڕۆ شەممە، نەبیل ئەلمەرسومی شارەزای بواری ئابوری رایگەیاندوە، کەرتی گەشتیاری لە عیراق بەرەوپێشچونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و داهاتی ساڵانەی 5.7 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە لە ساڵی 2023 داهاتی گەشتیاری 4.6 ملیار دۆلار بوە و لە ساڵی 2024 دا بۆ 5.7 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، بەمەش ڕێژەی گەشەسەندنی کەرتەکە %25 زیادی کردوە.
نەبیل ئەلمەرسومی ئەوەشی خستوەتە ڕوو عێراق ئێستا لە پلەی حەوتەمی جیهانی عەرەبیدایە لە داهاتی گەشتیاری، دوای ئیمارات کە بە 57 ملیار دۆلار لە پێشەنگی لیستەکەدایە، سعودیە بە 41 ملیار دۆلار، میسر بە 15.3 ملیار دۆلار، مەغریب بە 11.3 ملیار دۆلار، قەتەر بە 8.4 ملیار دۆلار و ئوردن بە 7.2 ملیار دۆلار.



