وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدادە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر یاسایی خانەنشینی پێشمەرگە، ئەمینداری گشتیی وەزارەتەکەش دەڵێت: ناكۆكی لەسەر جێبەجێكردنی یاسایی خانەنشینی یەكگرتووی عیراق هەیە.

بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغداد لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی یەكگرتووی عیراق، بە ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی دارایی هەرێم كۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر جێبەجێكردنی یاسایی خانەنشینی پێشمەرگە و حكومەتی عیراقیش داوای جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دەكات.

وتیشی، ناكۆكی لەسەر جێبەجێكردنی یاسایی خانەنشینی یەكگرتووی عیراق هەیە، چونكە ئەو یاسایە زیان بە پێشمەرگە دەگەیەنێت، ئەگەر عیراقیش سوربێت لەسەر جێیەجێكردنی یاساكە، دەبێت بە دوای رێكارێكی گونجاودا بگەڕێن بۆئەوەی پێشمەرگە لە خانەنشینیدا زیانی بەرنەكەوێت.