رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی ناکۆییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکان کۆدەبێتەوە، هاوکات بڕیاردراوە دوو راوێژکار لە وەزارەتی دارایی و دادی هەرێم بانگهێشتی کۆبوونەوەکە بکرێت.

محەمەد عەبدولرەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاریدا بانگهێشتی دوو راوێژكاری یاسایی لە وەزارەتی دارایی و دادی هەرێم بكات، بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو لە رۆژی سێشەممە، لەکۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی دوو راوێژکارە یاساییەکەی هەرێم گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكرێت.

دەشڵێت: ئەنجومەنی دەوڵەت هەوڵدەدات رۆژی سێشەممە پێش  كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رونكردنەوەی خۆی بخاتەڕوو .

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، ئەگەر ئەنجومەنی دەوڵەت پێش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەیتوانی راپۆرتی خۆی پێشكەش بكات ئەوا رۆژی چوار شەممەی جارێكی تر كۆدەبێتەوە.