وەفدێکی باڵای هەرێم گەیشتە بەغداد و وەڵامی رەشنووسەکەی حکومەتی عیراقیان پێیە

هەساو ئەمیر

٧ی تەمووزی ٢٠٢٥

وەفدێکی باڵای هەرێم گەیشتە بەغداد و وەڵامی رەشنووسەکەی حکومەتی عیراقیان پێیە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش لەسەر زۆرینەی پرسەکان رێککەوتوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، وەفدێکی باڵای هەرێم گەیشتووەتە بەغداد و لەگەڵ خۆیاندا وەڵامی ئەو رەشنووسەیان پێیە کە حکومەتی عیراق خستبوویە بەردەستی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکتێگەیشتن لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە و زۆرینەی گرفتەکانیان تێپەڕاندووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پرسی نەوت بەمجۆرەی ئێستا دەمێنێتەوە تاوەکو لەماوەی داهاتوودا وەفدێکی تەکنیکی دێتە هەرێم و لە نزیکەوە ئەوە چارەسەر دەکەن ئاخۆ هەرێم بۆ پێداویستی ناوخۆ بڕی چەند نەوتی پێویستە.

پێشتر هەرێم داوای زیاتر لە 115 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی دەکرد بۆ پێداویستی ناوخۆ، بەڵام ئێستا داوای 65 هەزار بەرمیل نەوت دەکات، بەڵام بەغداد بەپێدانی تەنها 46 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رازییە.

لەبارەی داهاتی نانەوتی و ناوخۆشەوە رێککەوتنێکی سەرەتایی هەیە کە هەرێم مانگانە 115 ملیار دینار رادەستی بەغداد بکات.

هەرچی لەبارەی کرێی کۆمپانیاکانە؛ لێکتێگەیشتن هەیە لەنێوان هەرێم و عیراق کە کرێکە یان بە پارەی کاش یان بە پێدانی نەوت بدرێتەوە بەو کۆمپانیایانە.

ئەوەی جێگای ئومێدە، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز چاوەڕوان دەکرێت بۆئەوەی لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیار لەسەر چارەنووسی موچە بدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا موچەخۆرانی هەرێم لە مانگی ئاب نزیک دەبنەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، هێشتا موچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە و زیاتر لە 70 رۆژە هیچ موچەیەک دابەش نەکراوە.

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت  لە  سەرو 110 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە و بەراورد بە دوێنی بەرزبوەتەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 116 دۆلار و 70سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە  103 دۆلار و 30 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی ئیكۆی عیراق ئاشکرایکرد، لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا عیراق 533 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و داهاتەكەی زیاتر لە 37 ملیار دۆلارە.

روانگەی ئیكۆی عیراق لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی داتاكانی كۆمپانیانی سۆمۆ كە رادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە لە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 533 ملیۆن و 459 هەزار و 327 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەكراوە.

دەشڵێت، داهاتی ئەو بڕە نەوتە 37 ملیار و 388 ملیۆن و 384 هەزار و 828 دۆلار بووە و زیاتر لە 33 ملیار دۆلار خراوەتەسەر هەژماری بانكی ناوەندی عیراق.

راشیگەیاند، نەوتی هەرێمی كوردستان لە نۆ مانگی ئەمساڵدا 25 ملیۆن و 95 هەزار و 454 بەرمیل لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەكراوە بە تێكڕایی رۆژانە دەكاتە 93 هەزار بەرمیل.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نەوتی باكوری عیراقیش 50 ملیۆن و 757 هەزار و 644 بەرمیلی بۆ توركیا هەناردەكراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت  لە  سەرو 113 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە و بەراورد بە دوێنی بەرزبوەتەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 113 دۆلار و 90سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە  100 دۆلار و 30 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە