بەھای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار گەیشتە نزمترین ئاست
کوردسات نیوز
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە ئیستادا بەھای سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٠٠ لیرەی تورکییە.
بڕیارە ئەمرۆش بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاری نوێ لەبارەی نرخی سود دەدات.
کوردسات نیوز
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە ئیستادا بەھای سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٠٠ لیرەی تورکییە.
بڕیارە ئەمرۆش بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاری نوێ لەبارەی نرخی سود دەدات.
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و لە بەرزبوونەوەیەكی مێژووییدا و بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەمارۆی سەر گەرووی هورمز، بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 97 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە و داخستنی گەری هورمز، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکردوە و بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 97 دۆلار و66سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 91 دۆلار و 86 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەندیکای زێڕەنگرانی هەولێر نوێترین نرخی زێڕی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە راگەیاند.
نرخەکان بەپێی گۆڕانکارییەکانی بۆرسەی جیهانی و نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم دیاریکراون، کە تێیدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتووەتە پێنج هەزار و 169 دۆلار.
هاوکات، ئۆنسەیەک زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 115 هەزار دینارە، بەهای 100 دۆلاریش بەرانبەر 154 هەزار و 750 دینارە.
نرخی فرۆشتنی مسقاڵێک زێڕ بە دینار:
یەک ئۆنسی زێڕ=5169$
نرخی فرۆشتن
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=1,168,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=1,115,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=955,000
سەندیکای زێڕنگران ئاماژەی بەوەکردووە کە نرخەکان جێگیر نین و پەیوەستن بە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بەهای دۆلار و گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی بۆرسەی جیهانی.