logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

ئابوری

-

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران ١٠ ملیار دۆلار تێپەڕاند

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران ١٠ ملیار دۆلار تێپەڕاند

٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
ئابووری٣ سەعات لەمەوبەر

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە، رێککەوتنی تاران و واشنتۆن نرخەکەی دابەزاند و  بەرمیلێک نەوتی برێنت لە خوار 84 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە،  دوای راگەیاندنی رێککەوتنی واشنتۆنو تاران، نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد  و  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 83 دۆلار و65سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە  80 دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەلیم فەرهود: بەهۆی رووداوەكانی ئەم دوواییە كۆمپانیا بیانییەكانی هەرێم كارەكانیان جێهێشتووە
ئابووری١٩ سەعات لەمەوبەر

سەلیم فەرهود: بەهۆی رووداوەكانی ئەم دوواییە كۆمپانیا بیانییەكانی هەرێم كارەكانیان جێهێشتووە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردسات نیوزی راگەیاند لیژنەیەكی باڵا بۆ بابەتی نوێكردنەوەی گرێبەستی هەناردەی نەوت لەرێی بەندەری جەیهانەوە دروستكراوە و لەئێستادا رەشنوسێك بۆ گفتوگۆكردنی لەگەڵ توركیا ئامادەكراوە.

سەلیم فەرهود وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بەسەرپەرشتی وەزیری نەوت و كادیرەكانی وەزارەت لیژنەیەك دروستكراوە و پێشتریش سەردانی توركیا كراوە و سەردانەكان بەردەوام دەبن تا ئەوەی دەگەینە رێكەوتنی كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە.

سەلیم فەرهود دەربارەی كاری كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم وتی، كۆمپانیاكان بەهۆی روداوە ئەمنییەكان و جەنگی ئێران و ئەمریكاوە كارەكانیان جێهێشتووە، وەزارەت كار دەكات بۆ ئەوەی دوبارە دەست بە بەرهەمهێنان بكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران و ئامادەبوونی وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم و نوێنەری كۆمپانیا بیانییەكان، هەروەها وەزیری دەرەوەی و سوپاسالاری عیراق ئامادەبوون. 

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رێگرییەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی كارە كۆمپانیاكان كرا و سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای كرد سەرجەم كێشەكان چارەسەر بكرێت و دەستبەكاركردن بكەنەوە.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەرێم و عیراق لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە ئاستێكی زۆرباشدایە و بەڵگەش بۆ ئەوە ئەنجامدانی ئەو رێكەوتنە سێ قۆڵیە بوو كە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت ئەنجامدرا.

كوردسات نیوز، پرسیاری هەوڵەكانی وەزارەتی نەوتی كرد بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت و لە وەڵامدا وتی، ئێستا لە هەوڵداین زۆرترین بری نەوت هەناردەبكەین، ئەویش بەرێگەی وشكانی لە سوریا و ئوردن و هەندێك جاریش لەرێی دەریاییەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سایلۆی سەیدسادق چەند رێنمایی و ئاگادارییەک ئاڕاستەی جوتیاران دەکات
ئابووری٤ رۆژ لەمەوبەر

سایلۆی سەیدسادق چەند رێنمایی و ئاگادارییەک ئاڕاستەی جوتیاران دەکات

بە مەبەستی رێکخستن و ئامادەکاری بۆ نزیکبوونەوەی پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ  ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سەیدسادق راگەیەندراوێکی  بڵاوکردەوە و تێیدا چەند رونکردنەوە و ئاگادارییەکی گرنگی ئاڕاستەی سەرجەم جوتیارانی سنورەکە کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی نۆرەگرتنی ئەمساڵ بە تەواوی دەبێتە ئەلکترۆنی و پێویستە جوتیاران پێشوەختە لە رێگەی ئەو لینکەی لە داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن، هەروەها جەختکراوەتەوە کە پابەندبوون بەو ریکەوتەی دیاری دەکرێت مەرجێکی سەرەکییە و بە پێچەوانەوە مافی جوتیارەکە دەفەوتێت.

سایلۆی سەیدسادق چەند مەرجێکێکیشی بۆ ئەو بارهەڵگر و تراکتۆرانە داناوە، کە گەنمەکە دەگوازنەوە بە جۆرێک کە نابێت هیچ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پلێتی زیادەی لە بۆدییەکەیدا دابێت یان بەرزی کردبێتەوە، لە حاڵەتی لەوشێوەیەدا گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت.

هەروەها  پێویستە سەرجەم بارهەڵگرەکان پلێتی ژمارەیان پێوە بێت بۆ ئەوەی رێگەی چوونەژوورەوەیان پێبدرێت و مەرجیشە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان خۆیان بارەکانیان هەڵڕێژن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.