هەواڵەکانهەواڵەکان

لە رێوڕەسمێکدا بۆ یەکەم جار "سروە محەمەد رەشید" وەک جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کارووباری کارگێڕی دەستبەکاربوو ،"سروە محەمەد" ماوەی چەند ساڵێکە لەسنوری ئیدارەی گەرمیان وەک بەڕێوەبەری ناحیەکانی ڕزگاری و سەرقەڵا و قۆرەتوو خزمەتی کردووە.

ھەر لە رێوڕەسمەکەدا خەڵاتی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەخشرایە ھەردوو جێگری پێشووی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان "عەبدوڵا ئەنوەر و یونس ئەحمەد" کە ئێستا خانەنشین بوون ڕۆڵی بەرچاویان لەپێشخستنی ئیدارەی گەرمیان ھەبووە.

ھەروەھا "شەماڵ نامیق"وەک قائیمقامی نوێی قەزای کفری دەستبەکار بوو، لە رێوڕەسمێکدا نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و بریکاری وەزیری ناوخۆ، پەیامی جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڵێنی قوباد تاڵەبانییان گەیاندە ئامادەبوانی رێوڕەسمەکە بۆ پشتیوانی لە قائیمقامی نوێی کفری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی وەزارەتەکەی بۆ زیادکردنی قەبارەی ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ خستتەڕوو، بەجۆرێک بڕی ھەناردەی رۆژانە  بگاتە ٦ ملیۆن بەرمیل نەوت  کە ئێستا رۆژانە ٣ ملیۆن بەرمیلە و لە رێگەی کێڵگەکانی بەسرە و کەرکوکەوە ھەناردەی ولڕتان دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لە کۆمپانیای پرۆژە نەوتییەکانی حکومەت کرد  بۆ زیادکردنی توانای ھەناردەی نەوت کە لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی ٢٤ خەزانی نوێی نەوتیە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای ھەڵگرتن و بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق لە ئایندەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی زیادبونی خواست لەسەر شیشی ناوخۆی ھەرێم، نرخەکەی بەپێی جۆرە جیاوازەکانی تەنھا لەم ھەفتەیەدا ٣٠٠ دۆلار بۆ ھەر تۆنێک زیادیکردوە، ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی گەورەترین کارگەی بەرھەمھێنانی شیش لەھەولێر کەتوانای بەرھەمھێنانی ٣٥٠ ھەزار تۆن شیشی ھەیە لەساڵێکدا.

بەرزبوونەوەی نرخی شیش وێڕای ئەوەی پەیوەندی بەزۆر بوونی خواستەوە ھەیە، ھاوکات پەیوەندیدارە بە بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و بەم ھۆیانەوە نرخی یەک تۆن شیش لە ساڵی رابردوەوە لە  ٦٦٠ ھەزار دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ یەک ملیۆن و ٤٠٦ ھەزار دینار و بەرێژەی ١١٣%ی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بازرگانێکی ماددە ھۆشبەرەکان لە شاری ھەولێر دەستگیرکراوە و بازرگانەکە خەڵکی تورکیایە و دانیشتووی شاری ھەولێرە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ١٨٤ قاڵب ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھێرۆییندا گیراوە، کە دەکاتە ٩٢ کیلۆگرام. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بەرنامەی کاری دانیشتنی داھاتووی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە تەوەری یەکەمدا بیرۆکەی پەرلەمانتارێک دەربارەی "دۆزینەوەی ھەلی کار لە رێگەی بەگەڕخستنەوەی کارگەکان" دەخرێتەڕوو. 

لە تەوەری دووەمیشدا بە ئامادەبونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دیاردەی "تاوانەکانی کوشتن بە گشتی و کوشتنی ژن و خۆکوشتن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تەوەری سێیەمدا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازەیاسای "ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییەکان لەسەر کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پێویستی پەیڕەوکردنی زمانی ھاوبەش، یەکدەنگی و لێکتێگەیشتنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم تەئکیدکردەوە و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی بۆ ئەم ھەلومەرجە بەگرنگ زانی تاوەکو لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکان پەیوەندییەکان رێکبخرێنەوە و پێکەوە ژیانێکی باشتر بۆ خەڵک فەراھەم بکەن. ئەم ھەنگاوەشی بەھۆکاری بەرقەراکردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی وەسفکرد.

سەبارەت بە ھەوڵەکانی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە گفتوگۆی ھەمەلایەنەکرا و ھاوسەرۆک جەختی لە رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی یەکە سەربازییەکان کرد لەسەر بنەمای زانستی و مەشقپێکردنێکی سەردەمییانە، بۆ ئەوەش ھاوکارییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بە پێویست زانی و لەو ڕووەوە خواستی یەکێتی روونکردەوە و وتی، ھاوسەنگی و بنەمای یەکسانی پەیڕەوبکرێت بۆ بنیادنانی ھێزێکی یەکگرتووی پڕچەک و بەدیسپلین لەسەر بنەما نوێیەکانی سەربازی.

پرسی ئازادی رادەربڕین تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و ھاوسەرۆک روونیکردەوە یەکێتی لەگەڵ بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و ئازادی رادەربڕین نییە و نامانەوێت بەناوی یاساوە ماف و ئازدییەکان سنورداربکرێن، چونکە یەکێک لە کۆڵەکە و سەروەرییەکانی ئەزموونی دیموکراسی ھەرێمی کوردستان بوونی ئازادی، ئازادی رادەربڕین و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ھەموولایەکە.

لەبارەی پرسی دەستووریشەوە بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەچەند خاڵێکی نیشتمانی کرد بۆ نووسینەوەی دەستوور و رایگەیاند، دەمانەوێت ببینە خاوەنی دەستوورێک کە تێیدا ھاووڵاتی ئامانجی سەرەکی بێت و بتوانین لەو رێگایەوە سیستەمێکی سیاسی گونجاو و حکومڕانییەکی باشتر بۆ گەلەکەمان مسۆگەربکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە پرۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمانان و وەفدێکی ھاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان.

لە دیدارێکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا دەربارەی پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پێویستی بەردەوامی دیالۆگ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و وەلانانی ناکۆکییە سیاسییەکان و دوورکەوتنەوە لە خۆسەپاندن و بەکارھێنانی زمانی زبر و یەکتر تۆمەتبارکردن.

ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی پەرۆشی و ئامادەیی یەکێتیی دووپاتکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان بەو جۆرەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکات و بنەمای ھاوبەش و شەراکەتی ڕاستەقینەی تێدا ڕەچاو بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی چوار ساڵ لە رەگەزی مێ دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، کە بەھۆی کەوتنە ناو جۆگەی ئاودێری بەنداوی سەروچاوە خنکابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی کەسوکاری لە کاتێکدا ئەوان سەرقاڵی کارکردن بوون رووداوەکە رویداوە. 

پۆلیسی راپەڕین رونیکردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە تەرمی منداڵەکە رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆلێنەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، دوای کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە ناوپۆل، وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە بە ھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری پابەندبوون و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی دەکەن، بە پێی بەدواداچونەکانیش پابەندبوون بە رێنماییەکان لە ئاستێکی باشدایە.

راشیگەیاند، ھەرچەندە ھەڵسەنگاندنی ئامارەکانی بەرزبونەوەی کۆرۆنا یاخود نزمبونەوەی رێژەکەی پێویستییان بە دوو ھەفتە ھەیە، بەڵام تا ئێستا  پابەندبوونەکان لە ناوەندەکانی خوێندن لە ئاستێکی باشدایە و کاریگەری خراپی دروست نەکردوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بە بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێم لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ بە مەرجی پابەند بوون بە رێنماییەکان دەرگای خوێندنگەکان کرانەوە و پرۆسەی خوێندن لە ناوپۆل سێ رۆژ لە ھەفتەیەکدا دەستیپێکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی بەدواداچونەکانیان وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی بودجە، پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١یان تەواوکردوە، لیژنەی دارایی پەرلەمانیش ھەموو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ گەیشتنی پرۆژەیاساکە، بەڵام تا ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند نەکراوە.

وتیشی، یەکێک لە ھۆکارەکانی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران، نەناردنی پشکی ھەرێمە لەلایەن بەغدادەوە، پرسی کورتھێنان و پلەبەرزکردنەوە و پرسی لێبڕینی مووچەش ھۆکاری دواکەوتنی پەسەندکردنی پرۆژەیاساکەیە.

راشیگەیاند، ھیچ بیانویەک نەماوە بۆ نەناردنی پرۆژەیاساکە بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئێستاش چاوەڕوانی ناردنی پرۆژەکە دەکەن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زینە عەلی ئەحمەد نوێنەری پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند رۆژی دوشەممە بە ھاوکاریی یەکێتیی ئەوروپا کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لە عێراق رێکدەخرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی ١٥ ملیۆن یورۆ تەرخاندەکرێت، دامەزراوە فیدرالیەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەکەن. 
نوێنەری پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەشکردوە ئامانج لەو پڕۆژەیە دانانی سنورێکە بۆ گەندەڵی لە عێراق و دانانی ئەجێندەیەکی چاکسازی بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و باشترکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە کە ماوەی ١١ رۆژ بەردەوام بوو، جگە لە کوژرانی زیاتر لە ٢٥٠ کەس زیانی گەورەشی بە ژێرخانی ناوچەکە گەیاندوە و سەدان خانوو باڵەخانەی وێران کردوە. کاربەدەستانی فەلەستینی دەڵێن پێویستیان بە دەیان ملیۆن دۆلارە بۆ بنیادنانەوەی شارەکە.
 بایدن لە وتەیەکیدا جگە لە بەڵێنی بنیادنانەوەی کەرتی غەزە، جەختیشی کردۆتەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان لەسەر بنەمای دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ ھەردولا، و ئەوەشی بە تاکە  رێگەچارە بۆ ئەو کێشەیە ناوبردوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مێرکل لە لێدوانێکدا داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد، ھاوشێوەی وڵاتەکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ وڵاتانی ھەژار بنێرن، رونیشیکردەوە: وڵاتەکەی بۆ ئەو مەبەستە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ دابینکردنی ڤاکسین بۆ وڵاتانی کەم دەرامەت تەرخان کردووە.
راوێژکاری ئەڵمانیا بەپێویستیشی زانی رۆڵی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا فراوانتر بکرێت. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مۆن جیە ئین سەرۆکی کۆریای باشوور، جۆ بایدن بەپێویستی زانی ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ پاککردنەوەی نیمچە دورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی، رونیشیکردەوە:ئەستەمە کۆریای باکوور دەستبەردار چەکی ئەتۆمی بێت، بەوپێیەی سەرۆکەکانی پێش خۆی بۆئەو مەبەستە شکستیان ھێنابوو.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد: تاکەشێکی گونجاو نەڕەخسێت، ناتوانێت لەگەڵ کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوور، کۆبێتەوە.
دوابەدوای وەرگرتنی دەسەڵاتی کۆشکی سپی لەلایەن جۆ بایدن، کۆریای باکوور چەند پێشنیارێکی ئەمریکای بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ، رەتکردۆتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...944945946947948...983