logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵەکان

-

یۆنامی: شەڕی غەززە خەریکە عیراق پەلکێشی گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات

یۆنامی: شەڕی غەززە خەریکە عیراق پەلکێشی گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات

١٩ی ئابی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

عیراق موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێمی خەرجکرد
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

عیراق موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێمی خەرجکرد

وەزارەتی دارای عیراق موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی خەرج كرد و بریارە هەر ئەمڕۆ بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارای هەرێم.

محەمەد عەبدولرەحمان پەیامنێری كوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارای عیراق موچەی موچەخۆرانی هەرێمی خەرجكرد و نوسراوی ئاڕاستەی بانكی ناوەندی عیراق كردووە بۆ ئەوەی پارەكە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

پەیامنێری كوردسات نیوز راشیگەیاند، بریارە هەر ئەمڕۆ ئەو پارەیە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، دوێنێ بڕی زیاتر لە 43 ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی خستووەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و ئەگەری بارانی بەهاری و لێزمە باران لە هەندێک ناوچە هەیە.

کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە. لە هەندێک کاتدا بارانەکە بە شێوەی بارانی کورتخایەن و لێزمەباران دەبێت، کە هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ کاریگەری شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پێشبینیش دەکرێت بارانبارین زیاتر ناوچە شاخاوییەکان و سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران بگرێتەوە، بە جۆرێک لە هەندێک کاتدا لێزمە بارانی بەهێز دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هۆشداریی لە رەوشی لوبنان دەدات
جیهان٢ سەعات لەمەوبەر

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هۆشداریی لە رەوشی لوبنان دەدات

بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاریس داوای راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان و رێگری لە فراوانبوونی جەنگ دەکات.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زنجیرەیەک هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی راگەیاند و جەختی لە پێویستی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەکرد، چیتر هێرشە بەردەوامەکانی سەر لوبنان "قبوڵکراو نین" و پێویستە دەستبەجێ کۆتاییان پێ بهێنرێت بۆ ئەوەی ناوچەکە نەچێتە ناو جەنگێکی فراوانترەوە.

لە لایەکی ترەوە، سەبارەت بە ئاسایشی دەریاوانی و دەستوەردانەکانی تاران، وەزیرەکەی فەرەنسا هۆشداریی دا و رایگەیاند، تێپەڕین بەناو گەروی هورمزدا کارێکی ئاسان نابێت تا ئەو کاتەی رێكکەوتنێکی گشتگیر نەیەتە کایەوە.

هاوکات جەختیشی کردەوە کە "نابێت ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک" لە ململانێکاندا بەکاربهێنێت، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی تێکدانی زیاتری ئاسایشی نێودەوڵەتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.