وەزارەتی دارای عیراق موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی خەرج كرد و بریارە هەر ئەمڕۆ بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارای هەرێم.

محەمەد عەبدولرەحمان پەیامنێری كوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارای عیراق موچەی موچەخۆرانی هەرێمی خەرجكرد و نوسراوی ئاڕاستەی بانكی ناوەندی عیراق كردووە بۆ ئەوەی پارەكە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

پەیامنێری كوردسات نیوز راشیگەیاند، بریارە هەر ئەمڕۆ ئەو پارەیە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، دوێنێ بڕی زیاتر لە 43 ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی خستووەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ.