قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی پابەندنەبونەوە 18 شوێنی وەرزشیی سزادراون و پێنج شوێنیش داخراون
بڵند
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەردانیکردن و بەدواداچونی لیژنەکانی لە مانگی نۆدا بۆ شوێنە وەرزشییەکان بڵاوکردەوە ؛ 18 پسولەی سەرپێچی کراوە و پێنج شوێنێش داخراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی چاودێری تەندروستی و شوێنە وەرزشییەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی خۆی بۆ مانگی ئەیلولی 2026 بڵاوکردەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، 125 سەردانی مەیدانی و بەدواداچوونیان بۆ شوێنە وەرزشییەکان کردوە و
18 پسوڵەی سەرپێچیکردن بۆ ئەو شوێنانە تۆمار کراون کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبوون.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت؛ بەهۆی پابەندنەبونەوە بە مەرجەکان، پێنج شوێنی داخراون.
قائیمقامییەتی سلێمانی داوا لە شوێنە وەرزشییەکان دەکات بە تەواوی پابەندی مەرجە تەندروستی و یاساییەکان بن و بەدور بن لە هەر سەرپێچییەک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی وەرزشوانان و هاووڵاتییان دروست بکات.



