لە روداوێکی تەقەکردندا لە کەلار سێ کەس برینداربوون
محەمەد رزگار
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە روداوێکی تەقەکردندا لە کەلار سێ کەس برینداربوون، پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت؛ لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە دەستپێکردووە و لە هەوڵی گرتنی تەقەکەرەکاندان.
رەفیق قادر، بەڕێوبەری فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سێ کەسیان هێناوە بەشی فریاکەوتن بە گوللـە برینداربوون.
هاوکات بەپێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز، روداوەکە لەرێگای نێوان قەزاکانی کەلار و رزگاریی بووە و ئۆتۆمبێلێک دەسترێژی گولەی لەو کەسانە کردووە.
شاخەوان محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەئێستاشدا پۆلیسی گەرمیان لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە دەستپێکردووە و هەوڵی گرتنی تەقەکەرەکان دەدات.


