سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت، ئەمەریکا هەندێک لەو حەوت مەرجەی تارانی قبوڵ کردووە، بەڵام وەڵامەکە هێشتا وەک پێویست نییە.

موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، هەڵوێستی ئەمەریکا سەبارەت بە مەرجەکانی تری هێشتا ناڕوونە و ئەنجومەنەکە پێیوایە وەڵامەکەی واشنتۆن بۆ پێشنیازەکانی تاران تەواو نییە.

هەروەها جەختی کردەوە، ئێران خۆی کاتی کۆتایی هاتنی ئەم تێهەڵکێشانە دیاری دەکات و تا گەیشتن بە داواکارییە رەواکانی بەردەوام دەبێت لە خۆڕاگرتن.

موحسین رەزایی ئەوەشی خستەروو، ئێران چاوەڕێی روونکردنەوەی زیاتری ئەمەریکایە لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان، و لە ئێستادا لە بری وەڵامدانەوە، چاوەڕێی تەواوبوونی وەڵام و هەڵوێستی ئەمەریکایە.