سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت، روسیا بنکەکانی کەرتی وزە و کارەبای لە ئۆکراین کردووەتە ئامانج، ئەمەش دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، روسەکان وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە کیێڤ کردووەتە ئامانج، و دواتر هێرشەکان بنکەکانی کەرتی وزەی لە ناوچەی خارکیڤ گرتووەتەوە، هەموو ئەمانە دوای ئەوە رووی دا کە سەرۆکی ئەمریکا لێدوانەکەی خۆی سەبارەت بە راگرتنی شەڕ لە کەرتی وزە دا".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، جەختی کردبووەوە کە روسیا و ئۆکراین رازی بوون بە ئاگربەست و هێرشنەکردنەسەر کەرتی وزە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە پێشتر رەخنەی لەو هێرشانە گرت بوو کە کیێڤ دەیكردە سەر بنکە نەوتییەکانی روسیا.