نەوزاد شێخ کامیل: 22 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی جوتیاران خەرج دەکرێت
محەمەد رزگار
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بڕیار لەسەر خەرجکردنی 22 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی جوتیاران دراوە، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمیش دەڵێت؛ لەو بڕە حەوت ملیاری دیناری کۆتا گوژمەی ساڵی 2025ـە.
نەوزاد شێخ کامل، بەرێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیار لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 22 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی جووتیاران دراوە.
وتیشی، لەو بڕە حەوت ملیار و 736 ملیۆن و 857 هەزار دیناری کۆتا گوژمەی ساڵی 2025ـە.
ئامای بەوەشکرد، چوار ملیار و 602 ملیۆن و 604 هەزار دینار بۆ سلێمانی و سێ ملیار و 134 ملیۆن و 253 هەزار دیناریش بۆ دهۆک تەرخان کراوە، بەمەش پرۆسەی دابەشکردنی پارەی ساڵی 2025 بە تەواوی کۆتایی دێت.



