سەرۆكی ئەمریكا: رەنگە ناچار بم ئەو بەشەی لە ئێران ماوەتەوە تێكی بدەم
کەژان
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، رەنگە ناچار بێت ئەو بەشەی لە ئێران ماوەتەوە تێكی بدات، دەشڵێت سەرقاڵی ئامادەكردنی رێككەوتنێكی ئاسایشی گەورەن لە ئەوروپادا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی كردەوە، ئەمریكا رێگە بە ئێران نادات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی
ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە ئەو حەز بەوە ناكات ئێران بە تەواوەتتی تێكبدات بەڵام رەنگە ناچار بێت ئەو توانایانەی ئێران كە ماونەتەوە تێكیان بدات. بەمزووانە دەزانن بەنیازی چی بڕیارێكین سەبارەت بە ئێران.
سەبارەت بە ئۆكراین، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا كۆبووەتەوە و روونیكردەوە، واشنتۆن خەریكی ئامادەكردنی رێككەوتنێكی ئاسایشی گەورەیە لەگەڵ روسیادا لە ئەوروپا كە چوارچێوەی ئۆكراینیش تێدەپەڕێنێت.


