سەرچاوەیەک بۆ کوردسات نیوز: ئەمرۆ تەمویلی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت
محەمەد رزگار
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەمرۆ تەمویلی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت و وەزارەتی دارایی هەرێمیش نوسراوی وەرگرتنی پارەکەی ئامادە کردووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عیراق ئاگاداری کردوونەتەوە ئەمرۆ تەمویلی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەران دەکرێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، نوسراوی وەرگرتنی پارەکە لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەکراوە بۆ وەگرتنی پارەکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی عیراق وربینی لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو کرد، هاوکات بەهۆی تەواوبوونی دەوامی رەسمی تەمویلی موچە کەوتە ئەمڕۆ پێنجشەممە.



