مانگی رابردوو نزیکەی زیاتر لە 29 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردوە
بڵند
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند لە مانگی رابردودا 29 هەزار و 299 چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردوە و چارەسەریان وەرگرتوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکدا، تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانیکردنی نەخۆشخاەی شاری لە رێکەوتی 1ـی 9 بۆ 30ـی 9ـی 2026 بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، 29 هەزار و 299 چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردوە و هەزار و 208 نەشتەرگەری جۆراوجۆریش ئەنجام دراوە.
ئامارەکان بەمشێوەیەن؛22 هەزار و331 چارەخواز سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردوە و پێنج هەزار و917 سەردانی بەشی ئۆپی دی و 985 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەریان وەرگرتوە.
هاوکات، شەش هەزار و 709 نەخۆش داخڵ کراون و هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار هەزار و 208 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، كە 460 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 103 نەشتەرگەری قەستەرە و 74 شەبەكە و باڵۆن و 82 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
تەندروستی سلێمانی ئەوەشیخستوەتەڕوو، مانگی رابردوو 65 هەزار و 865 شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و 762 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 12 هەزار و 210 تیشك و 469 ئیكۆ و سێ هەزار و 243 سۆنەر و 652 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.



