چین لە دروستکردنی رۆبۆتدا پێشەنگی جیهانە
بڵند
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بەپێی راپۆرتی نوێی فیدراسیۆنی جیهانیی روبۆتیک، چین لە ساڵی 2025دا نزیکەی لە 59%ـی روبۆتە پیشەسازییە تازە جێگیرکراوەکانی جیهانی دروستکردوە.
فیدراسیۆنەکە دەڵێت؛ چین پێگەی خۆی وەک گەورەترین بازاڕی رۆبۆتی پیشەسازی لە جیهاندا بەهێزتر کردووە و لەو ساڵەدا، 354 هەزار روبۆتی پیشەسازی لە چین دروستکراون و خراونەتە خزمەتی پیشەسازییەوە.
چین بەردەوامە لە پێشکەوتنەکانی و بەراورد بە ساڵی 2024، بە رێژەی لە 20% دروستکردنی رۆبۆتی زیادکردوە و ریکۆردەکەی خۆی جارێکیتر شکاندوەتەوە.



