ژنێکی ئەفریقی سەرکردایەتی تیمی ناسا دەکات
سەحەر عومەر
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
مێژوونوسین لە بۆشایی ئاسماندا؛ جێسیکا واتکینز بۆ یەکەمجار سەرکردایەتی تیمی ناسا دەکات.
لە دەستکەوتێکی مێژوویی و سەرنجڕاکێشدا بۆ ژنان و بواری بۆشایی ئاسمان، جێسیکا واتکینز، زانای زەویناسی و گەشتیاری بۆشایی ئاسمان، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا وەک یەکەم ژنی ئەفریقی سەرکردایەتی تیمی ناسای بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان (ISS) کرد.
ئەم گەشتە مێژووییە کە لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسـەوە بۆ ئاژانسی ناسا بەڕێوەچوو، توانی خێراترین گەیشتن بۆ تاقیگە خولگەیییەکە تۆمار بکات؛ بە جۆرێک کە چوار گەشتیارەکە دوای تێپەڕبوونی تەنها هەشت سەعات بەسەر دەستپێکردنی گەشتەکەیاندا، بە سەلامەتی گەیشتنە شوێنی مەبەست.
جێسیکا واتکینز زانای زەویناسییە و پێشتر لەگەڵ ئامێری گەڕان بەدوای ژیاندا (کوریۆسیتی) لەسەر هەسارەی مەریخ کار کردووە. ئەمە دووەم گەشتی واتکینزە بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی، دوای ئەوەی لە ساڵی 2022ـیشدا ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە.
ئەندامانی تیمی گەشتەکە:
واتکینز لەم ئەرکەدا سەرکردایەتی سێ کەس دەکات کە بۆ یەکەمجارە سەردانی بۆشایی ئاسمان دەکەن، ئەوانیش پێکدێن لە:
لوک دیلانی: لە ناسا (سەربازی پێشووی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا).
جۆشوا کۆتریک: لە کەنەدا (عەقید لە هێزی ئاسمانی شاهانەی کەنەدا).
سێرگی تیتریاتنیکۆڤ: لە روسیا (مەلەوان و غەواسێکی پێشوو).



