ئەمڕۆ سێشەممە، بە هەماهەنگیی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی، تیروپشک بۆ  ناوی ئەو کەسانە کرا کە  فۆڕمیان بۆ ئەنجامدانی حەج پڕکردوەتەوە  بۆ ساڵانی 2027 و 2028 .

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند،  لە پرۆسەکەدا رەچاوی رێژەی داواکاریی حاجیان کراوە و پێشینە دراوە بەو کەسانەی ساڵی رابردوو ناویان لە تیروپشک دەرنەچووبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد،  پرۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی حاجیانی جێگرەوە بۆ ساڵی 2027 دەستیپێکردووە. ئەو 2,400 کەسەی ساڵی رابردوو بە تیروپشک وەک جێگرەوە دیاریکرابوون، ئەمساڵ دەتوانن بەبێ تیروپشک بەشداریی پرۆسەی حەجی 2027 بکەن.

 

بۆ بینینی ناوەکان کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە

ئەنجامی تیروپشک بۆ حەجی ساڵی 2027 راگەیەندرا