چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق: بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنها لە دەستی دەوڵەتدایە
بڵند
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە کۆبونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق لە کۆشکی بەغداد، چەند بڕیار و هەڵوێستێکی گرنگ سەبارەت بە رەوشی ناوخۆ و ناوچەکە راگەیەندرا و جەختیان کردەوە دەبێت، بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
ئەمڕۆ دوشەممە، لە کۆشکی سەلام، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە هەریەکە لە عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی کرد و راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە کۆبونەوەکەدا،چوار سەرۆکایەتییەکە جەختیان کردەوە دەبێت بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنها لە دەستی دەوڵەتدایە بێت چەک لە چوارچێوەی دامەزراوەکاندا بێت.
پشتگیری لە داوای حکومەتی عیراق کرا بۆ بەدەستیهێنانی بەخشین و بەدەرکردنی فڕۆکەخانەی نەجەف لە رێکار و سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.
لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەسەر خێراکردنی تەواوکردنی کابینەی وەزاری و پەسەندکردنی ئەو یاسایانە کرایەوە کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتییانەوە هەیە، لەگەڵ بەهێزکردنی روبەڕوبرونەوەی گەندەڵی.
چوار سەرۆکایەتییەکە تاوتوێی لێکەوتە ئابورییەکانی گرژییەکانی ناوچەکەشیان کردوە و جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی عیراق کرایەوە بۆ بەکارهێنانی دیپلۆماسی و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.


