سلێمانی ئامادەیی خۆی بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی جامی کەنداوی 2028 رادەگەیەنێت
بڵند
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، پیرۆزبایی لە عیراقی فیدراڵ کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی مافی میوانداریکردنی پاڵەوانێتیی جامی کەنداوی 2028 و ئامادەی سلێمانییشی راگەیاند بۆ پیشوازیکردن لە یارییەکان.
لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ یونس مەحمود، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عیراق، پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی لە فیدراسیۆنەکە کرد بۆ میوانداریکردنی جامی کەنداوی 2028.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر راشیگەیاند، پارێزگای سلێمانی تەواوی ئامادەیی سلێمانی بۆ پێشوازیکردن و بەڕێوەبردنی بەشێک لە یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە دەربڕی.
هاوکات سوپاسی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق کرد بۆ سەرخستنی ئەم خولە و هێنانی بۆ عیراق.


