ئەد میڵیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، کردارەکانی ئیسرائیل لە غەززە و کەرتی رۆژئاوا، شەرمەزارییە بۆ ویژدانی جیهان و جەختی کردەوە، هەڕەشەکان پاساو بۆ ئەو دەستدرێژییانە ناهێننەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کرێکاران لە لیڤەرپول  رەخنەی توندی لە حکومەتەکەی  ناتانیاهۆ گرت.

ئەد میڵیباند بە رەسمی ئیدانەی پاکتاوی رەگەزی لەلایەن نیشتەجێبووە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی رۆژئاوا  و بەڵگەکان لەسەر تاوانی جەنگ لە غەززە و داگیرکارییە ناڕەواکەی ئیسرائیلی کرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان کێشەیان لەگەڵ گەلی ئیسرائیل نییە، بەڵکو لەگەڵ رەفتار و کردەوەکانی حکومەتەکەی نەتانیاهۆدا هەیە.

سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەتی، میلیباند هۆشداری دا، لە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەگەری دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لە پاڵ ئیسرائیل و  دووپاتی کردەوە، پارتی کرێکاران دژایەتی هەر هەنگاوێک دەکات کە هەڕەشە لەم چارەسەرە بکات.

ئەم هەڵوێستەی بەریتانیا لەکاتێکدایە کە فشارە ئەوروپییەکان بۆ سەر ئیسرائیل زیادیان کردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی 12 وڵات لە نێویاندا بەریتانیا، فەرەنسا و ئیسپانیا رایانگیاندبوو، بازرگانی لەگەڵ ئەو شوێنەوارانەی ئیسرائیل، کە لەسەر خاکی داگیرکراوی فەلەستین دروستکراو قەدەغەیە.