وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بە گشتاندنێکی رەسمی، بڕیارێکی دەرکرد لەبەرژەوەندی خوێندکاران و ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

خوێندنی باڵا، جەخت لەسەر پابەندبونی تەواوی دامەزراوەکانی خوێندنی تایبەت دەکات، بە مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی(2026_2027)  .

بەپێی گشتاندنەکە، وەزارەت بە توندی ئاگاداری زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەکاتەوە، بە هیچ جۆرێک مافی ئەوەیان نییە پێش راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، هیچ بڕە پاره‌یه‌ك وەک قیستی کرێی خوێندن لە خوێندکاران وەربگرن.

ئەم بڕیارەی وەزارەت پاڵپشت بە رێنمایی و پێوەرەکانی وەرگرتن دەرچوە، بە ئامانجی پاراستنی مافی خوێندکاران و رێگریکردن لە هەر بارگرانییەکی دارایی پێش وەخت، تا ئەو کاتەی پڕۆسەی وەرگرتن بە رێکاری رەسمی و لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند دەکرێت.