وتەبێژی سوپای پاسداران: گەروی هورمز بووەتە شوێنی تێكشكاندنی ژێردەریاییەكانی ئەمریكا
لازیا عەلی
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وتەبێژی سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی دووەم ژێردەریایی پێشكەوتووی بێسەرنشینی ئەمریكای ئاشكراكرد و رایگەیاند، گەروی هورمز بووەتە شوێنی تێكشكاندنی ژێردەریاییەكانی ئەمریكا.
ئەمڕۆ دووشەممە، حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند، "گەروی هورمز نەك تەنها داخراوە، بەڵكو بووەتە شوێنی تێكشكاندنی ژێردەریاییەكانی ئەمریكا لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە".
ئاشكراشیكرد: توانیویانە دەستبەسەر دووەم ژێردەریایی زیرەكی بێسەرنشینی ئەمریكادا بگرن لە جۆری (كینگ فیش) و دەیانەوێت لە رێگەی پشكنینەوە زانیارییەكانی ناوی بەكاربهێننەوە.


