ئیكۆ عیراق: 41٪ـی كارەبای عیراق پشتی بە كارەبای وڵاتانی بیانی بەستووە
لاوان
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
روانگەی ئیكۆ عیراق دەڵێت، عیراق بۆ پڕكردنەوەی خواستی ناوخۆ لەسەر كارەبا بەڕێژەی 41٪ پشت بە كڕینی كارەبا لە وڵاتانی دراوسێ و دامەزراوە بیانییەكان دەبەستێت.
روانگەی " ئیكۆ عیراق" بۆ كاروباری ئابووری بە پشتبەستن بە داتا و ئاماری ساڵانی وەزارەتی كارەبای عیراق بڵاویكردووەتەوە، كۆی گشتی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە ساڵی 2025ـدا زیاتر لە 170 ملیۆن مێگاوات كارەبا بووە، لەو بڕەش بە رێژەی تەنها 59٪ـی بەرهەمی ناوخۆ بووە لە كارەبا.
ئەوەشی خستووەتەڕو، عیراق بۆ پڕكردنەوەی خواستی ناوخۆ لەسەر كارەبا بەڕێژەی 41٪ـی پشت بە كڕینی كارەبا لە وڵاتانی دراوسێ و دامەزراوە بیانییەكان دەبەستێت.
روانگەی ئیكۆ عیراق دەشڵێت، بەهۆی وشكەساڵی و قەیرانی ئاوەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی وێستگە كارۆ ئاوییەكانی عیراق بەرێژەی نزیكەی 51٪ كەمیكردووە، بەجۆرێك ساڵی 2024 ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو وێستگانە 3.48 ملیۆن مێگاوات بووە لە ساڵی دواتریشدا كەمبووەتەوە بۆ نزیكەی 1.71 ملیۆن مێگاوات.


