عەبدولئەمیر شەمەری: بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا چۆڵ کرا و دەکرێتە ناوەندێکی دیپلۆماسی
سەوسەن سەید
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق بۆ کەناڵی عەرەبییە رایگەیاند، دوای 30ی ئەیلوول هیچ هێزێکی شەڕکەر و بنکەی سەربازیی بیانی لە عیراق نامێنن.
بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عەرەبییە ئاماژەی بەوەکرد: هێزە ئەمریکییەکان لە 30ی ئەیلوولدا بە یەکجاری دەکشێنەوە و لە دوای ئەو بەروارەوە هیچ هێزێکی شەڕکەر یان بنکەی سەربازیی بیانی لە خاکی عیراقدا بوونیان نا بێت.
ئەو بەرپرسە سەربازییە روونیشی کردەوە: بنکەی ڤیکتۆریا لە ئێستادا بە تەواوی لە ئامادەیی و بوونی سەربازانی ئەمریکی چۆڵ کراوە و بڕیارە بکرێتە ناوەندێک بۆ پێشوازیکردن لە نێردە دیپلۆماسییەکان.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد کە سوپای تورکیاش لە ماوەی 60 رۆژدا بنکەی سەربازیی زلێکان چۆڵ دەکات.


